Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەیەکی زۆر نێرگەلە لە ناوبرا

کوردستان

بینراو 110

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاعیده‌ی نێرگه‌له‌دا گرتووه‌ ‌له‌لایه‌ن چاخانه‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانی نێرگه‌له‌كێش كراوه‌.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار، ده‌ستیان به‌سه‌ر (٣٣) قاعیده‌ی نێرگه‌له‌دا گرتووه‌ ‌له‌لایه‌ن چاخانه‌ گه‌ڕۆكه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانی نێرگه‌له‌ كێش كراوه‌.

ئەوەش لە کاتیکدایە، پێشتریش به‌هۆی پێشكه‌ش كردنی نێرگه‌له‌ له‌سه‌ر شه‌قامی به‌رده‌م كافتریاكان و داخستنی رێگه‌ی هاتوچۆكردن لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك قاعیده‌ی نێرگه‌له‌ی تردا گرتووه‌ و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م نێرگه‌له‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كان له‌ناوده‌برێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP