Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەلی حەمە ساڵح: له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار کراوه‌

کوردستان

بینراو 127

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەلی حەمە ساڵح لە پەرەی تایبەتی خۆی نوسراوێک ئاراستەی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەکات و بڵاویکردووەتەوە، حه‌وت رۆژ پێش ئێستا به‌ نوسراوێک له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره‌و مه‌ترسیدار کراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ به واژوی به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی کراوه‌، به‌ڵام تۆڕێکی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ پشته‌، تێپه‌ڕبوونی ئه‌م نوسراوه‌ گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ و بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی حکومه‌ته‌.

عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆران لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسینەکەیدا وێنەیەکی بڵاو کردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، "ته‌نیا ئه‌م کاغه‌زه‌ به‌هاکه‌ی ٧٣٨ ملیۆن دۆلاره‌، قازانجی قۆرخکاری زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلاره، ماوه‌ی زیاتر له‌ شه‌ش مانگه‌ رێگا به‌ هیچ کۆمپانیایه‌ک نادرێت هاورده‌و هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی خاو بکات".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاشکراشیکردووە، "حه‌وت رۆژ پێش ئێستاو ٢٠١٩/٩/١، ڕه‌سدێکی ٤١ ملیۆن ته‌نی بۆ هه‌موو جۆره‌کانی به‌رهه‌می نه‌وت، ده‌درێته‌ یه‌ک کۆمپانیای نه‌ناسراو، به‌مه‌ش تا چوار ساڵی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵات و بڕیارێکی به‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتدا نامێنێت".

عەلی حەمە ساڵح جەختیشیکردووەتەوە، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌سید به‌هیچ کۆمپانیایه‌ک نادرێت و ته‌نیا به‌م کۆمپانیا دراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م کۆمپانیا ته‌نیا ره‌سید بفرۆشێت ئێستا ته‌نی ١٨ دۆلار ده‌کات، به‌مه‌ش ته‌نیا به‌م کاغه‌زه‌ ٧٣٨ ملیۆن دۆلاری ده‌ستده‌که‌وێت، ئه‌م گرێبه‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رێک ئیمزای کردووه‌ به‌هاکه‌ی ١٠ ملیار دۆلاره‌، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه‌ رێگا پێدانێکی وا گه‌وره‌ واژووبکات، چ جای به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی".

عەلی حەمە ساڵح وتوشیەتی، "ده‌یانجار حکومه‌تی هه‌رێم وتوویه‌تی نه‌وت ناپاڵێوم، ئێتر ئه‌م هه‌موو ملیۆن ته‌نه‌ ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌ی بکات له‌ کوێوه‌ دێت، ئه‌گه‌ر هاورده‌کردنی ئه‌م سوته‌مه‌نیه‌ بۆ ناو هه‌رێمی کوردستان و عێراق بێت چه‌ندینجار مه‌ترسیدارتره‌، چونکه‌ نه‌فتاو کۆندێنسه‌یت ئێستا له‌گه‌ڵ ماده‌ی پترۆ کیمیاوی تێکه‌ڵده‌کرێن و وه‌ک به‌نزین ده‌فرۆشرێت، که‌ ئه‌مه‌ هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌".


ئەو پەرلەمنتارە لە کۆتاییدا رایگەیاندووە، "به‌های ئه‌م مامه‌ڵه‌ی نزیکه‌ی ١٠ ملیار دۆلاره‌، که‌ئه‌مه‌ش قه‌باره‌یه‌کی گوماناویه‌، له‌کاتێکدا کۆی داهاتی نه‌وتی بۆری له‌ ساڵێکدا ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی ٣ ملیار دۆلاره‌. ئیتر ئه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌ له‌ کوێوه‌ دێت، چۆن ساغ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌م کۆمپانیا نه‌ناسراوه‌ ئه‌م هه‌موو توانایه‌ی له‌ کوێ بوو له‌ رۆژێکدا ١١٢٠ هەزار (تانکه‌ر) به‌ به‌رهه‌می نه‌وته‌وه‌ بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل و یان بیهێنێت، ته‌نیا ئه‌و پاره‌ی وه‌ک مه‌نه‌فێست ده‌ستده‌که‌وێت، رۆژانه‌ ٥٨٠ هه‌زار دۆلار(٥٨ ده‌فته‌ره‌)، ئه‌ویش ته‌نیا کاغه‌زێکه‌ رۆژانه‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌ک دروستی ده‌که‌ن و به‌ ئیجباری ده‌یده‌نه‌ بارهه‌ڵگره‌کان و ئۆتۆمبیلی دیکه‌ش، داهاته‌که‌شی بۆ خۆیانه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP