Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتدا گرت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 49

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، "هێزەکانی ئێران بەتۆمەتی بەقاچاغبردنی نەوت لە کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکدا گرتووە".

تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویشیکردەوە، "لەمیانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەدا ١٢ کەشتیوانی فلیپینی سەر کەشتییەکە دەستگیرکراون".

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چواری تەموزی رابردو کەشتی (ئادریان دەریا ١)ی ئێرانی لەلایەن هێزی شاهانەی بریتانییەوە و بەبیانوی گواستنەوەی ٢.١ ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێران بۆ پاڵاوگەیەکی سوریا دەستی بەسەرداگیرا.

لەبەرامبەردا، نزیکەی دو هەفتە دواتر و لەتۆڵەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکەیدا، حکومەتی ئێران لە ١٩-ی تەموزی رابردوو دەستی بەسەر کەشتی (ستێنا ئیمپێرۆ)ی بریتانیدا گرت کە دو رۆژ بەرلەئێستا ستافە شەش کەسییەکەی ئازادکرد.

دواتر لە ١٥ی ئابی رابردوو پاش ئەوەی سەلماندنی نەوتەکەی بۆ سوریا ناگوازێتەوە، دادگای جەبەلتارق بڕیاری ئازادکردنی کەشتییە ئێرانییەکەی دەرکرد و وێڕای خستنە لیستی رەشەوە، تا ئێستا ئەمریکا سەرکەوتو نەبوە لەدەستبەسەرداگرتنی ئەو کەشتییە نەوتەی ئێران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP