Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نیمار بەرازیلی لە دۆڕان رزگارکرد

وەرزش

بینراو 373

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -



نیمار داسیلڤا ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل توانی هەڵبژاردەکەی لە دۆڕان رزگار بکات، دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا یەکسانبوون.

لە یارییەکی دۆستانەی ئامادەکارییدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆلۆمبیا رووبەروی یەکتر بوونەوەو، یارییەکەش بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی بەرازیل توانی یەکەم گۆڵ لە خولەکی ١٩ لەرێگەی کاسیمێرۆ بەلێدانێکی سەر تۆماربکات، بەڵام دوای تەنیا شەش خولەک لویس فێرناندۆ مۆریێل ئەنجامەکەی بۆ کۆڵۆمبیا یەکسانکردەوە، لە خولەکی ٣٤ هەمان یاریزان کافێتێرۆسی کردە خاوەنی دوو گۆڵ و گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لە خولەکی ٥٨ دانی ئالڤێش لەرێگەی پاسێکی جوانەوە دایە نیمارو توونی ئەنجامەکەی بۆ سامبا یەکسان بکاتەوە، یارییەکەش تاوەکو کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە و بە دوو گۆڵ بۆ هەر لایەکیان کۆتاییهات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP