Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئارایشتگای زارا لە سلێمانی داخرا

کوردستان

بینراو 549

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئارایشتگای زارا داده‌خات.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی پیشه‌یی و بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دروستكردنی تاتۆ، لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای زارا له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری داده‌خات‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یه‌كێكی تر به‌ سه‌رپێچییه‌كانی ئارایشتگای زارا، نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی كارمه‌نده‌كانیه‌تی، ئه‌و جۆره‌ پیشه‌ پێویستی به‌وه‌یه‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه‌ پشكنینان بۆ ئه‌نجام بدرێت تا له‌وه‌ دڵنیابنه‌وه سه‌لامه‌تن و‌ نه‌خۆش نین بۆئه‌وه‌ی ببنه‌ خاوه‌نی كارتی ته‌‌ندروستی.

باسی لەوەشکردووە، هه‌روه‌ها له‌ ئارایشتگای زارا ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی مه‌وادی جوانكاری خانماندا گیراوه‌ كه‌ ماوه‌به‌سه‌ر چووبوون شیاوی به‌كارهێنان نین، بۆیه‌ به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای زارا داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP