Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 92

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆن و ئەندامانی لیژنەی دارایی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠.

لەو بارەیەوە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتوو بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " لەسەر داوای حکومەی هەرێمی کوردستان سبەینێ یەکشەممە سەرۆک فراکسیۆن و ئەندامانی لیژنەی دارایی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە کە بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا مەسروربارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەشە بودجەی حکومەتی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٠ و رێککەوتن لەسەر بابەتی نەوتی هەرێم لەگەڵ عێراق".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە چونکە لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ‌و ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی گشتی عێراقن، كە دەبێت لەو پرۆژەیە پشكی هەرێم یەكلابكرێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکی زۆر گونجاودایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP