Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرکەوت شەمسەدین له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

عێراق

بینراو 97

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ عێراق لەمیانی لێدوانێکیدا، لایه‌نێكی كوردی بەوە تۆمەتبار دەکات کە نه‌وتی ١٠ کێڵگه‌ی نه‌وتیی باکووری عێراق به‌تاڵان ده‌بات.

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی ئاینده‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق  راگه‌یاند، ''نه‌وتی ١٠ کێڵگه‌ی نه‌وتیی هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ناوچه‌كانی عه‌ین زاله‌ و شێخان و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ تری زاخۆ - كه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌ستی پارتییه‌  نه‌وته‌كه‌ به‌تاڵان ده‌برێت''.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عێراق ئاماژەبەوەش دەکات، "كه‌ نه‌ حكومه‌تی عێراق و نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتیان به ‌سه‌ر ئه‌و کێڵگه‌ نه‌وتییانەدا‌ نییه ‌و ناشزانن داهاته‌كه‌ی چۆن ‌و بۆ كوێ‌ ده‌ڕوات".

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین داواش له‌ حکوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق دەکات که‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات ‌و رێگری له‌و پرۆسه‌ی به‌تاڵانبردنی نه‌وته‌ بكات.

په‌رله‌مانتارەکەی جووڵانه‌وه‌ی ئاینده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "پێده‌چێت رێککه‌وتنی سیاسی بۆ ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر بودجه‌ ئه‌نجام نه‌درێت، به‌رپرسانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌ نێوانیاندا مه‌سعود بارزانی ته‌حه‌مولی دۆخێکی وایان ده‌بێت و ئه‌مه‌ش له‌مپه‌رێکه‌ له‌ به‌رده‌م چاره‌کردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP