Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

موقتەدا سەدر: حکومەتی ئێستای عێراق کۆتایی پێھاتووە

عێراق

بینراو 96

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

موقتەدا سەدر، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە حکومەتی ئێستای عێراق کۆتایی پێھاتووە.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر نوسیویەتی، (ماڵئاوا نیشتیمانەکەم)، ئەمە راگەیاندنی کۆتا ھاتنی حکوومەتە، ئەمە لە ھەمان کاتدا بە مانای گۆڕانە لە دەوڵەتێكی یاسا بۆ دەوڵەتی ئاژاوە.

هه‌وره‌ها له‌ به‌شێكی تری نووسینەکەیدا هه‌ڕه‌شه‌ی جددی دەکات كه‌ ئەگەر حکومەت رێوشوێنی جددی نەگرێتەبەر ئەوا پشتیوانی خۆی له‌ حكومه‌ت دەکشێنێتەوە.

ئەم لێدوانه‌ی سەدر له‌و روانگه‌وه‌ جێگه‌ی سه‌رنجه‌ كه‌ حەشدی شەعبی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا، پێکھێنانی بەڕێوەبەرایەتی ھێزەکانی ئاسمانی راگه‌یاندووه‌ له‌ كاتێكدا به‌ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران حه‌شد تێكه‌ڵ به‌ سوپای عێراق كراوه‌ته‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP