Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: پێشوازی لە خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو ره‌سوڵ مامه‌ند كرد

کوردستان

بینراو 91

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌لا به‌ختیار، پێشوازی له‌ ره‌سوڵ حه‌مه‌د مسته‌فا، ‌وه‌ك خانه‌واده‌ی سه‌ركرده‌ی كۆچكردوو هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌ ره‌سوڵ مامه‌ند كرد، كه‌ ئێستا سه‌رۆكی هۆزی شیلانه‌یه‌ له‌راپه‌ڕین‌ و له‌دیدارێكی هه‌ڤاڵانه‌شدا، كۆمه‌ڵی رووداو و راستیی مێژوویی گێڕایه‌وه‌، كه‌ تیایدا هه‌ڤاڵ ‌و هاوسه‌نگه‌ره‌ یاوه‌ره‌كانی ره‌سوڵ مامه‌ندی، به‌ دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رانی دێرین ‌و راسته‌قینه‌ی شۆڕش ناساند، كه‌ هه‌موو ژیانیان بۆ كوردایه‌تی ته‌رخانكردووه.

‌له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا رایگه‌یاند، یه‌كێتی مێژوویه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌‌و هه‌موومان له‌و مێژووه‌شدا جێگه‌مان بۆته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كیش دابڕان دروست ببووبێت، به‌ڵام هه‌ر له‌ناو ئه‌و مێژووه‌داین.

‌ئاماژەی بۆ ئه‌وەشكرد، كه‌ جیابوونه‌وه‌ هه‌ر له‌ناو یه‌كێتیدا رووینه‌داوه‌، به‌ڵكو مێژوو پڕه‌ له‌جیابوونه‌وه‌و هه‌ركه‌سێكیش ده‌یه‌وێ‌ ئێستا به‌رقی جیابوونه‌وه‌ سیاسه‌ت بكات، هه‌ڵه‌یه‌، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌، له‌جیابوونه‌وه‌ تێبگات ‌و خزمه‌تی راستییه‌كانی مێژووی پێبكات، كارێكی دروست ده‌كات، چونكه‌ جیابوونه‌وه‌ عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌ نییه‌‌و وتی، به‌ڵام حه‌قیقه‌ته‌ جوانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئێمه‌ پێكه‌وه‌ شۆڕشمان كردو‌و هه‌رچی به‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشه‌ هات، هه‌موومان پێكه‌وه‌ به‌رگه‌مان گرت، ته‌سلیم نه‌بوینه‌وه‌، چۆكمان دانه‌دا‌و خیانه‌تیشمان نه‌كرد ‌و هه‌ڵنه‌گه‌ڕاینه‌وه ‌و له‌سه‌نگه‌ری خۆشماندا ماینه‌وه‌‌.

 جه‌ختیشیكرده‌وه‌، سه‌ره‌نجام ئه‌زموونیش هه‌موومانی فێركرد‌و كۆكرده‌وه‌، كه‌ ئه‌م حوكمڕانی فیدراڵییه‌یه ‌‌و په‌رۆشبین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌كه‌ له‌بارنه‌چێت.

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، باسی لەوەشکردووە، له‌مێژوودا نه‌ ئاڵای شۆڕش ‌و نه‌ سۆشیالیستیش عه‌یبه‌ بووه‌، به‌ڵكو عه‌یبه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چوبیته‌ پاڵ به‌عس، یان حكومه‌تێك خیانه‌تت كردبێت، هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌كانیش كه‌ له‌دوای راپه‌ڕین ‌و روخانی به‌عس ئاشكرابوون، ده‌ركه‌وت، به‌ئاسته‌میش سازشمان له‌سه‌ر مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان نه‌كردووه‌و ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ‌ كه‌ ئه‌و مێژووه‌ جوانه‌، كوردایه‌تی‌ و دیموكراسیی هه‌موومانی كۆكردووه‌ته‌وه‌.

لە کۆتایدا مه‌لا به‌ختیار، بیره‌وه‌ریی رۆژگاره‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش ‌و له‌ناویدا چوون به‌ره‌و هه‌كاری له‌گه‌ڵ ره‌سوڵ مامه‌ند‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئاشتی ‌و به‌رگرتن به‌شه‌ڕ گێڕایه‌وه‌‌و تیایدا به‌رجه‌سته‌ی وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانێتی‌ و خۆڕاگرییه‌ی ده‌كرد، كه‌ شۆڕشی نوێ‌ له‌مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه‌، دروستیكردووه‌.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەجیا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ، یەکێک لەوانە دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە، کە دەنگۆی ئەوە هەبوو مەلا بەختیارش ئامادەی كۆبوونه‌وه‌كا بێت .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP