Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی دیاریكرد

کوردستان

بینراو 62

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێشنیازه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه‌ په‌سه‌ندكرد له‌باره‌ی دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رۆژی حه‌وتی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ بۆ رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ دیاریكرد.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریدا رۆژی حه‌وتی كانونی یەكەمی ئەمساڵ، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی ببەسترێت، وتیشی لیژنەكانی پەیوەست بەكاروباری بەستنی كۆنگرە راسپێردراون بۆ تەواوكردنی ئەركەكانیان.

هاوكات ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی و دواتریش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەشاری سلێمانی كۆبوونەوەو دۆسیەی كۆنگرەی یەكێتی و بارودۆخی كوردستان و عیراق و ناوچەكەیان تاووتوێكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP