Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارە‌ى ئە‌و لایە‌نە‌ عێراقیانە‌ی له‌گه‌ڵ دوورخستنەوەی عەبدولمەهدیین روو له‌ زیادبوونه‌

عێراق

بینراو 75

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سیاسەتمەداری کورد مەحمود عوسمان، لە بارەی لابردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "گە‌ر عادل عە‌بدولمە‌هدى لاببرێت، بە‌ ئاسانى لایە‌نە‌کان لە‌سە‌ر کە‌سێکى تر بۆ شوێنە‌کە‌ى ڕێک ناکە‌ون، بۆیە‌ لابردنى ئاسان نیە‌".

هەر لەو هەواڵەی دەنگی ئەمریکادا هاتووە، هەوڵدانى سە‌رۆک وە‌زیران بۆ هەڵوە‌شاندنە‌وە‌ى حە‌شدى شە‌عبى و بێدە‌نگ بوونى بە‌رامبە‌ر بە‌ هێرشى فڕۆکە‌ "نە‌ناسراوە‌کان"بۆ سە‌ر جبە‌خانە‌کانى حە‌شد، هێندە‌ى تر هێزە‌ شیعیە‌کانى نیگە‌ران کردووە‌، بۆیە‌ قە‌یس خز عە‌لى سە‌رۆکى عە‌سایب ئە‌هلولحە‌ق، بە‌ئاشکرا رایگە‌یاند. "مانگى ١٠ ى ئە‌مساڵ خۆپیشاندان دە‌ست پێدە‌کات و مانگى دواتر حکومە‌ت دە‌رووخێت".

ئاماژە بەوەشکراوە سە‌رچاوە‌یە‌ک لە‌سە‌رۆکایە‌تى کۆمارى عێراق کە‌ داوایکرد ناوى بڵاونە‌کرێتە‌وە‌، بە‌دە‌نگى ئە‌مە‌ریکاى راگەیاندووە، "شیعە‌کان هە‌رچە‌ندە‌ لێى توڕە‌ن، بە‌ڵام پێناچێت هە‌وڵى لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى بدە‌ن".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بەدەنگی ئەمریکا وتووە، " ئاماژە‌ى بە‌وە‌کرد شیعە‌کان نایانە‌وێت بە‌لابردنى عادل عە‌بدولمە‌هدى، لابردنى سە‌رۆک وە‌زیران بکە‌نە‌ نە‌ریت، وتى"گە‌ر لابردن ببێتە‌ نە‌ریت، ئە‌وا لە‌ داهاتوودا هە‌وڵى لابردنى سە‌رۆک وە‌زیران هێندە‌ دووبارە‌ دە‌بێتە‌وە‌، دۆخى عێراق هە‌رگیز سە‌قامگیر نابێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئێرانیش پشتگیرى مانە‌وە‌ى عادل عە‌بدولمە‌هدى دە‌کات، چونکە‌ ترسى لە‌ دروستبوونى پشێوى و هێنانى کە‌سێک هە‌یە‌، کە‌ تە‌واو لە‌ بەرەی ئە‌مە‌ریکاوە‌ نزیک بێت.

هەروەها حە‌مدى گلى چاودێرى سیاسى، باسی لە‌وە‌کرد عادل عە‌بدولمە‌هدى لە‌لایە‌ن وڵاتە‌ زلهێزەکان و هەێمی کوردستانیشە‌وە‌ پشتیوانى دە‌کرێت، بۆیە‌ مانە‌وە‌ى ناوبراو بۆ سە‌قامگیرى ئێستاى عێراق گرنگە‌.

گە‌ر لابردنى سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق بەهۆی پشتیوانى دە‌رە‌کى و پێویست بوونى بۆ دۆخى ئێستا ئاسان نە‌بێت، بە‌ڵام ئە‌و هۆکارانە‌ لە‌ هێرشى لایە‌نە‌ عێراقیە‌کان نایپارێزن، بە‌تایبە‌ت دواى نزیک بوونە‌وە‌ى سە‌دریە‌کان لە‌ نە‌یارە‌کانى.

ئەوەش لە کاتێکدایە سە‌رۆک وە‌زیرانى عێراق خاوە‌نى کوتلە‌ى پە‌رلە‌مانى بە‌هێز نییە‌، تا لە‌ ڕێگە‌ى پە‌رلە‌مانى عێراقە‌وە‌، شکست ببە هەوڵەکان بۆ لابردنى بهێنرێت، بە‌ڵام ترسى لایە‌نە‌کان لە‌ ئاڵۆزبوونى دۆخە‌کە‌ و پشتیوانى دە‌رە‌کى ، وایکردووە‌ نە‌توانرێت بە‌ئاسانى دە‌ستى بۆ ببرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP