Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوردەکردنی هەنار بۆ هەرێم قەدەغە دەکرێت

کوردستان

بینراو 63

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا کو وێنەیەکی دەست تۆری میدیایی بینەر گەیشتووە رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستن و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاریدا لە ١٠ی ئەم مانگەوە هەناردەکردنی هەنار بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بەمەبەستی پاراستن و پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆ وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا لە ١٠ی ئەم مانگەوە هەناردەکردنی هەنار بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات، تا کاتێکی نادیار.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لەسەرە و ئاراستەی وەزیری دارایی کراوە تێیدا هاتووە، لەبەر پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاردرا بە هاوردەکردنی هەنار بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی
١٠ی ئەیلول ٢٠١٩ تا کاتێکی نادیار.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP