Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسعود بارزانی پێشوازی لە هاوسەرۆك و شاندێكی باڵای هەدەپە کرد

کوردستان

بینراو 70

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای هەریەکە لە هەدەپە و کەجەدە کۆبووە و لە کۆبونەوەکەدا باس لە بار و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و باکوری کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی کرا.

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە سەزای تەمەللی هاوسەرۆكی پارتی دیموكراسیی گەلان (هەدەپە) و جێگری هاوسەرۆك و ژمارەیەك لە پارلەمانتارانی ئەو حزبە لە پارلەمانی توركیا كرد.
لەو دیدارەدا هاوسەرۆكی هەدەپە پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە هاوكێشە سیاسییەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خەبات و پێشخستنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد.

 باسی لەوەشکرد،هەروەها كورتەیەكی لە بارودۆخی سیاسیی توركیا و كێشەی گەلی كورد لە وڵاتە و، سیاسەت و دیدگەی حزبەكەی لەمەڕ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەی كورد و بەدیهێنانی ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی ناوچەكە و وەدەستخستنی یەكڕیزی و یەك وتاریی لایەنە كوردییەكان بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە.

هەروەها داوایشی كرد كە بارزانی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕۆڵ و پێگەیەی كە لەناو كوردستان و ناوچەكەدا هەیەتی، یارمەتیی چارەسەری ئاشتیانە و سیاسییانەی كێشەی كورد بدات.

لای خۆشیەوە بارزانی سەردانی شاندی هەدەپەی بۆ هەرێمی كوردستان بە گرنگ وەسف كرد و وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە هەر پارچەیەك لە كوردستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە، رایگەیاند بۆ دووركەوتنەوە لە ئاڵۆزییەكان پێویستە لایەنە كوردییەكان رەچاوی ئەو تایبەتمەندییانە بكەن كە لە هەر بەشێكی كوردستاندا هەیە.

 جەختیشی لەوە كردەوە كە هیچ كێشەیەك بە كێشەی گەلی كوردیشەوە بە شەڕ و توندوتیژی چارەسەر ناكرێت و دواجار دەبێ رێگەچارەی سیاسی و ئاشتیانە سەر بكەوێت.

بارزانی لە درێژەی وتەكانیدا ئەوەی بە شاندی میوان راگەیاند، كە بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی كێشەی كورد لە توركیا و بەشەكانی تر لە هیچ هەوڵێك درێخی ناكات و ئەوەی لە دەستی بێت بۆ ئەم مەبەستە ئەنجامی دەدات.

هەروەها بارزانی داوایشی لە شاندی میوان كرد كە سەرباری ئاڵۆزی و بوونی گرفتی قووڵ بە هیچ شێوەیەك لە چارەسەری ئاشتی نائومێد نەبن و ڕێگەیش نەدەن كە بوونی ناكۆكیی سیاسیی ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ناكۆكیی نەتەوەیی نێوان كورد و تورك.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP