Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نرخی خانووی کەسە بەناوبانگ و دەوڵەمەندەکان چەندە؟

هەمەرەنگ

بینراو 679

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کەسانی بەناوبانگ بەردەوام حەزیان لەوەیه کە خاوەنی باشترین شتەکان بن، لە ئۆتۆمبێلی گرانبەهاوە تا دەگاتە جل و بەرگ و گەشت کردن به دەوری جیهاندا، یەکێکی ‌تر لەو شتانه، خانوو و شوێنی نیشتەجێ بوونه، لە درێژەدا وردەکاری خانووی چەند کەس لە ئەستێرە بەناوبانگەکان ئەخەینە روو. 

١-برەد پیت و ئەنجێلینا جۆلی
ئەم دوو ئەکتەرە بەناوبانگە کە پێشتر هاوسەر بوون، لە ٢٠٠٨دا لە باشووری فەڕەنسا کۆشکێکیان کڕی کە نرخەکەی ٦٧ ملیۆن دۆلار بوو، ئەوان هەر لەم کۆشکەدا ئاهەنگی زەماوەندەکەیان بەڕێوە  برد. ڕووبەری ئەم مڵکە ٤،٨٥٦ مەتر دووجایە و بریتییه لە چەند بینا کە هەموویان لە سەدەی ١٧دا بوونیات نراون.

٢-تۆم کروز
ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی هۆلیوود لە ویلایەتی کلۆرادی ئەمریکا خانوویەکی کڕیوە کە نرخەکەی ٥٩ ملوێن دۆلارە، رووبەری ئەم مڵکە ١،٢٠٥ مەتر دوجایه و لە نێوان دارستانێکدا هەڵکەوتووە، ئەم بینایه بریتییه لە حەوت ژووری خەو و ژووری کتێبخانه و ژوورێکی تایبەت بۆ میوان.

٣-کیم کارداشیان و کانی وێست
کانی وێست و کیم کارداشیانی هاسەری، خاوەنی مڵکێکن به ڕووبەری ١٢،١٤٠ مەتر دوجا و باس لەوە دەکرێت بۆ کڕین و نوێژەن کردنەوەی ئەم خانووە ٤٠ ملیۆن دۆلاریان سەرف کردووە، تایبەتمەندییه سەرەکییەکانی ئەم خانووە بریتین لە دوو مەلەوانگە، باخێکی ترێ و ستۆدیۆیەکی مۆزیک. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP