Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 325

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە دوای ئەوە کۆبوونەوەیی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

راگه‌یه‌نراوى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
  پاشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ (7/9/2019) به‌سه‌رپه‌رشتى هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى ‌و ئاماده‌بوونى د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساله‌ح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتى، كۆبونه‌وه‌ى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له‌ سلێمانى  به‌رێوه‌چوو. 

  له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێزلینان له‌ شه‌هیدانى كوردستان ده‌ستى پێكرد، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، به‌وردى‌و هه‌مه‌لایه‌نانه‌ بارودۆخى سیاسى‌و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسى ‌و  گۆڕانكارییه‌كانى كوردستان‌و عێراق‌و ناوچه‌كه‌ گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌كرا.
  سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵسه‌نگاندنی كرد بۆ قۆناغى دواى  رێكه‌وتنى لایه‌نه‌كان‌و پێكهێنانى حكومه‌تى هه‌رێم، جێبه‌جێكردنى ناوه‌ڕۆكى رێكه‌وتنه‌كان‌و كارنامه‌ى حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان‌و باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك‌و كاراكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان‌و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه‌‌و هاوبه‌شى ‌و لامه‌ركه‌زیه‌تى ئیدارى به‌گرنگ زانرا.

   هه‌روه‌ك یه‌كریزى گه‌لى كوردستان‌و ته‌بایى ‌و هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان، له‌ ئاست پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانى عێراق‌و ناوچه‌كه‌ به‌ پێویستیه‌كى گرنگى قرناغه‌كه‌‌و زامنى به‌دیهێنانى مافه‌ ده‌ستورى‌و دیموكراسیه‌كانى گه‌لى كوردستان‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان دانا. 

   له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌یدا، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى دۆخى كه‌ركوك‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابرێنراوه‌كان تاوتوێ كرا. جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌واوكردنى هه‌نگاوه‌كانى ئاسایی كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌، به‌تایبه‌تى له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كه‌ سه‌رله‌نوێ هه‌وڵى گۆڕینى بارى دیمۆگرافى كه‌ركوك ‌و ته‌واوى ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابرێنراوه‌كانی تر‌و مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆرو زیادبوونى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له‌ ئارادایه‌، كه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئاست‌و بواره‌ جیاجیاكاندا هه‌وڵى هاوبه‌شى كوردستانیانه‌ بخرێته‌گه‌ر بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌ و مه‌ترسیانه‌.

   له‌م روانگه‌یه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، پێكهێنانى لیستێكى هاوبه‌شى كوردستانى بۆ به‌شدارى كردن له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق، به‌تایبه‌تى له‌ پارێزگاكانى كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا، دیاله‌، سلاحه‌دین، به‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى زانى به‌ ئاراسته‌ى كارى هاوبه‌ش‌و ته‌بایى بۆ ئاسایى كردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و ناوچانه‌‌و رووبه‌روبونه‌وه‌ى مه‌ترسیه‌كان.

  بۆ گفتوگۆى به‌رپرسیارانه‌ى نیشتمانى به‌ئاراسته‌ى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى نوێنه‌رانى كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بانگهێشتى هه‌موو ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانیانه‌ى كرد، كه‌ نوێنه‌ریان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌یه‌، به‌ ئامانجى به‌رگرى كردن له‌ مافه‌ ده‌ستورى‌و دیموكراسیه‌كانى گه‌لى كوردستان.

    هه‌ڵسه‌نگاندنى كاروبارى رێكخراوه‌یى ‌و حزبى ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ بوو، ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى رۆژى (7/12/2019)ی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى په‌سه‌ندكرد، هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، به‌گفتوگۆى هه‌ڤاڵانه‌‌و به‌رپرسیارانه‌ى ئه‌ندامانى رێوشوێنى پێویستی بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو تاوتوێكرد، كه‌ به‌جۆرێك كۆنگره‌ى چواره‌می یه‌كێتى ساز‌و ئاماده‌بكات بۆ راپه‌راندنى ئه‌ركه‌ بنچینه‌ییه‌كانى خه‌بات‌و خزمه‌تكردنى زیاترى گه‌لى كوردستان‌و هێنانه‌دى ته‌واوى ئامانجه‌ به‌دینه‌هاتووه‌كان، كه‌ یه‌كێتى‌و گه‌له‌كه‌مان هه‌زاران شه‌هید ‌و قوربانیان له‌پێناویدا به‌خشیوه‌.

  ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، سڵاوى ئه‌مه‌ك‌و وه‌فادارى ده‌نێرێ بۆ رۆحى پاكى ڕابه‌رى مێژوویمان جه‌نابى مام جه‌لال‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانى كورد‌و كوردستان‌و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان، سڵاوى پێزانین ده‌نێرێ بۆ جه‌ماوه‌رى خۆراگرى یه‌كێتى‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان.

ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى
یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
7/9/2019

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP