Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی ئێران: تا ٢٠٢١ لە سزا سەپێنراوەکان دەربازمان دەبێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 54

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایدەگەیەنێت تا دوو ساڵی دیکە ئێران لە سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا دەربازی دەبێت.

عەلی رابعی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "حکومەتی حەسەن رۆحانی هەمو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ، تا بتوانێت لە مانگی ئاداری ٢٠٢١ دا و لەگەڵ رادەستکردی ئیدارەی حکومەتەکەی بە سەرۆکی داهاتوی وڵات، سزا سەپێنراوەکانی سەری هەڵبگرێت".

رابعی ئاماژەشی بەوەدا، " واشنتن سیاسەتی زۆرترین فشار لەسەر تاران جێبەجێ دەکات لە پێناو دەستەبەورکردنی پێنج ئامانجی خۆی".

بەگوێرەی وتەکانی رابعی پێنج ئامانجەکەی واشنتن بریتین لە، "١- فشارخستنە سەر ئێران بۆ ملکەچ بون و ئەنجامدانی گفتوگۆ،١-پێکهێنانی هاوپەیمانیەتیەکی هەرێمی لە پێناو ئینفرازکردنی ئێران، ٣- هەناردەی نەوتی ئێران بگەیەنێتە سفر، لەپێناو داروخانی ئابوری ئێران. ٤- هاندانی دروستبونی خۆپیشاندانی ناوخۆی لە ئێران و سەرهەڵدانی پشێوی لە دژی حکومەت، ٥- وا لە ئێران بکات بە هەڵپەوە لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکە بچێتە دەرەوە، تا ئێران روبەروی مادەی حەوت لە کۆنوسی یاسای نەتەوە یەکگەتوەکان بکاتەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، هێرشی توندی کردە سەر رێکخراوی بەرگری دیموکراسی نێودەولەتی و وتی"ئەو دەزگایەیەی کە پێی دەڵێن رێکخروای بەرگری دیموکراسی، بەکرێگیراوی فکری زایۆنیەکانە و ئامانی بە دەستوریکردنی سزا سەپێنراوەکانی ئێرانە.

مادەی حەوت لە کۆنوسی یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان، رێگە بە پێکهێنانی لۆبیەکی نێودەوڵەتی دەدات لەکاتی مەترسیەکی جەنگی لە جیهاندا و شەرعیەت دەدات بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لە دژی وڵاتێک "لەپێناو بەرقەرار کردنی ئاشتی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP