Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند و پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ

کوردستان

بینراو 83

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری به‌بۆنه‌ی دیاریكردنی رۆژی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و وێڕای پیرۆزبایی له‌ دیاریكردنی ئه‌و رۆژه‌ رایگه‌یاند: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند و پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز.


شه‌وی شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی 2019، لاهور شێخ جه‌نگی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له‌ په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌:ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ربه‌سته‌كانی تێكشاند، پێی نایه‌ قۆناغێكی نوێ و چاره‌نوسساز، رێی نوێبونه‌وه‌ی گرته‌به‌ر، و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری دا، یه‌كێتیی نیشتمانیی، رۆژی 7ی 12ی 2019 چواره‌مین كۆنگره‌ ببه‌ستێت.


وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی، لاهور شێخ جه‌نگی وتویه‌تی: سه‌رخستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌، پێویستی به‌ هۆشیاریی ته‌واو هه‌یه‌. ئێستا كه‌ هه‌موومان له‌به‌رده‌م‌ بەردەبازێکی گرنگ و چاره‌نوسسازداین، پێویسته‌ ئه‌و راستییه‌ له‌به‌ر چاو بگرین كه‌ ئه‌م كۆنگره‌یه‌، لەغیابی مامی گه‌وره‌مان، مام جەلال، دامه‌زرێنه‌ر و سكرتێری گشتی  یه‌كێتی بەڕێوەدەچێت، بۆیه‌ بۆ ده‌ربازكردنی قۆناغه‌كه و ره‌چاوكردنی هه‌ستیارییه‌كانی‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌كمان کۆنگرە بكه‌ینه‌ هەوێنی کۆکردنەوەی تەواوی بیر و بۆچونە جیاوازەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان، نوێكردنه‌وه‌ی حیزبی شەهیدان، ئەمەش لەپێناوی بوژاندنه‌وه‌ی خانوه‌ قوڕه‌كان و خزمه‌تكردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و كاركردن بۆ پته‌وكردنی دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنوسین كه‌ له‌ بنه‌مادا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ دروست بووه‌.


له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا لاهور شێخ جه‌نگی هیوای خواستوه‌ هه‌ر له‌مڕۆوه‌ یه‌كێتییه‌كان گفتوگۆ و پرۆژه‌ و پێشنیاره‌كایتان بۆ پتەوکردنی زیاتری پایەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌جۆرێك كه‌ به‌ ئه‌زموون و زانست و چاوه‌ڕوانی خواسته‌كانیان ببه‌ستێت و خه‌ڵكی كوردستان گه‌رموگوڕتر جۆش بده‌ن.


داواشیكردوه‌ "به‌ ره‌چاوكردنی دیسپلین و رێكاره‌ حزبی و رێكخراوه‌ییه‌كان، هەموو هەڤاڵان، لە هەموو ئۆرگان و ده‌زگاكان، بەشداری بكه‌ن له‌ دەوڵەمەندکردن و نوێكردنه‌وه‌ی پەیڕەو و پڕۆگرام، و له‌ پێشنیاركردنی كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو، رۆڵی به‌رچاو ببینن و ده‌ستپێشخه‌ر بن له‌ نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا."


له‌ كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاندوه‌: یه‌كێتییه‌كی به‌هێز، كوردستانێكی به‌هێزتر دروست ده‌كات و كۆنگره‌ ئه‌و قۆناغه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هۆشیاری و به‌ دڵسۆزی و یه‌كێتییانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ده‌توانێت ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ یه‌كێتیی و كۆده‌نگیی و خۆشگوزه‌رانیی بۆ خه‌ڵك زامن بكات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 7ی ئه‌یلولی‌ 2019،، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە لەبارەی دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە کۆبووەوە و بڕیاریدا  7ی کانونی یەکەمی 2019  كۆنگره‌ی‌ چواره‌می یه‌كێتی‌ ببه‌سترێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP