Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بافڵ تاڵەبانی: کۆنگرە بوژانەوەی یەکێتی نێو یەکێتی دەبێت

کوردستان

بینراو 136

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ( ستیڤ فەیگن) کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان و لەدیدارێکدا گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر کۆی ھاوکێشە سیاسییەکان دۆخێ نەخوازراوی ناوچەکە و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی کراو تەئکید لە کاری ھاوبەش و پێکەوەیی کرا لەنێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمریکا بۆ تێپەڕاندنی ھەلومەرجەکە. 
‎بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەکەدا دووپاتی خواستی یەکێتیی کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش  لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا، ‎لەبەرامبەردا وەفدی میوان پیرۆزبایی دیاریکردنی رۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیان کرد و بەگرنگییەوە لە رۆڵی یەکێتیشیان روانی لە ھەرێم و عیراق و ناوچەکە.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی تەئکیدکردەوە کە کۆنگرەی یەکێتیی کۆنگرەی نوێبوونەوەو بوژاندنەوەی گیانی یەکێتیی بوون و یەکێتیی ناو یەکێتیی دەبێت. 
روونیشیکردەوە سیاسەتی بڕیارلێدراوی یەکێتیی سیاسەتی یەکڕیزی و ئاشتەواییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکان  بەتایبەت لە دەڤەری سلێمانی کار بۆ دروستکردنی ئەو برایەتییە دەکەین و وەک یەکێتیش بە دڵنییاییەوە ئەرکمانە خزمەتی زیاتری خەڵکی خۆمان بکەین و دەستی ئاوەدانی زیاتر لە ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین و سلێمانی بەگەڕدەخەین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP