Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بڕیارێکی نوێی لە بارەی خاوی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە دەرکرد

کوردستان

بینراو 180

08/09/2019

Alternate Text
+ -

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی تۆڕی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای وه‌رگرتنی سكاڵا به‌ رووی هاووڵاتیاندا ده‌كاته‌وه‌.

ئانو جه‌وهه‌ر عبدالمسیح، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامێكیدا رایگه‌یاند، هەر هاو وڵاتییەک گلەیی و تێبینی لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت ھەیە با لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنی 1663 476 750 964 00 پەیوەندی بکات و تیبینیەکانی بۆ وەزارەت بنێرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،کە دەتوانن بە نامەی sms یاخود WhatsApp یان Viber پێویستیمان بەم زانیاریانەیە: (ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینتەرنێت، جۆری ئامێر، شوینی جوگرافی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی)، بە هەبوونی ئەم زانیاریانە دەتوانین باشترو كاراترو شایستەتر له خزمەتی ئێوەی بەرێزدابین بە شێوەیەكی پیشەیی و پراكتیكی بەدواداچوونی پێویستی بۆ ئەنجام بدەین.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP