Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی واژووی مەرسومی جێگرانی دەردەکات

کوردستان

بینراو 155

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

میدیاکانی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان رایانگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩ سەرۆکی هەرێم واژووی مەرسومی جێگرەکانی دەردەکات.

لەزاری سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیک له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمەوە، میدیاکانی گۆڕان بڵاویانكردەوە، "نێچیرڤان بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و بڕیاره‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كار و یه‌كه‌م كاری‌ دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی‌، ئیمزاكردنی‌ مه‌رسومی‌ جێگرانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم بێت كه‌ له‌سه‌ر پشكی‌ گۆڕان ‌و یه‌كێتین".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەش کردووە، "هه‌ردوو مه‌رسومه‌كه‌، ئاماده‌كراون ‌و ته‌نها ئیمزای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان ماوه ‌‌و باسی لەوەشکردووە، دوای‌ ئه‌وه‌ هه‌ردوو جێگره‌كه‌، بانگهێشتی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم ده‌كرێن ‌و له‌وێ به‌ئاماده‌بونی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، سوێند ده‌خۆن‌ و مه‌رسومه‌كانیان پێده‌درێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP