Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پێویستە کۆنگرەی یەکێتی ركاربه‌رییه‌كى هاوچه‌رخ بێت له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتر

کوردستان

بینراو 82

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌، له‌پێناو كۆنگره‌یه‌كى یه‌كێتیانه‌ تێبكۆشین، كۆنگره‌یه‌كى دوور له‌ پشك پشكێنه‌‌و ركاربه‌رییه‌كى هاوچه‌رخ له‌پێناو داهاتوویه‌كى باشتر.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتی لە نوسینێکدا رایگەیاند "ئیمڕۆ رۆژێكى مێژووییه‌، چونكه‌ دواجار ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌كۆى ده‌نگ بڕیاری به‌ستنى كۆنگره‌ی چواره‌میاندا، له‌پاى ئه‌و هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریه‌تییه‌، له‌ناخى دڵه‌وه‌ سوپاسی هه‌موو هه‌ڤاڵان ده‌كه‌م، كه‌ خواستى یه‌كێتییه‌كان ‌و ئومێدی بوژانه‌وه ‌و گه‌شه‌پێدانی یه‌كێتیان له‌ خه‌ون ‌و خواست ‌و ویسته‌وه‌ كرده‌ واقیع ‌و دواجار رۆژێكیان بۆ به‌ جێگه‌یاندنى ئومێده‌ گه‌وره‌كه‌ى مام دیاریكرد، ئه‌و هه‌نگاوه‌، بۆ هه‌مووان سه‌ركه‌وتن‌ و شكۆمه‌ندییه ‌و به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌جێگه‌یاندنى به‌رپرسیارییه‌تیه‌كى ویژدانی ‌و ئاكاریی ‌و رێكخراوه‌یشه‌ به‌رامبه‌ر رۆحى بێگه‌ردى مام جه‌لالی رابه‌ڕو كه‌سوكارى شه‌هیدان‌ ‌و تێكۆشه‌رانى سه‌نگه‌رو هه‌موو ئازادیخوازانى ئه‌م نیشتمانه".

باسی لەوەشکردووە، "ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌، كه‌ رۆژى كه‌رنه‌ڤاڵى نوێكردنه‌وه‌ى یه‌كێتى دیاریكراوه‌، هه‌موومان پێكه‌وه‌، وه‌ك تیمێكى راسته‌قینه‌‌ و شوێنكه‌وتووى سه‌ر ڕاستى مامى گه‌وره‌، له‌پێنا و كۆنگره‌یه‌كى یه‌كێتیانه‌ تێبكۆشین، كۆنگره‌یه‌كى دوور له‌ پشك پشكێنه ‌‌و ركاربه‌رییه‌كى هاوچه‌رخ له‌پێنا و داهاتوویه‌كى باشتر.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دەبێت کۆنگرەی یەکێتی كۆنگره‌یه‌كبێت كه‌ دواجار په‌یڕه‌و بكاته‌وه‌ به‌ تێكستێكى یاسایی ‌و ده‌ستووری ‌و هه‌موومان به‌خۆیه‌وه‌ پابه‌ند بكاته‌وه‌، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ دڵى شكاوی ده‌یان تێكۆشه‌ر له‌ ووردو خاشبوونى زیاتر بپارێزێ‌ و كۆیان بكاته‌وه‌و جارێكى تر به‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ ئاشتیان بكاته‌وه‌، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ خه‌م ‌و نیگه‌رانى ساڵانى رابردووى هه‌مووان بڕه‌وێنێته‌وه‌ و ئارامى ‌و سه‌قامگیریی پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیارو به‌ڕێوه‌بردن بۆ ریزه‌كانى یه‌كێتى بگه‌ڕێنێته‌وه‌، كۆنگره‌یه‌ك كه‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ ئاسووده‌كردنى رۆحى مام هه‌وڵى سه‌رخستی بده‌ین، چونكه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر بۆ ئێستا، به‌ڵكو بۆ ئاینده‌ش، یه‌كێتى ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ چانسی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌ نوێنه‌رایه‌تى هه‌مووان بكات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP