Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەریتانیا... وەزیری کار دەستی لەکار کێشایەوە

جیهان

بینراو 129

08/09/2019

Alternate Text
+ -

بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی لەبارەی جیابوونەی وڵاتەکەیەوە ئێستا لە ئارادایە، وەزیری کاری بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە.

ئەمبێر رود، وەزیری کاروباری ناوخۆیی بەریتانیا، دەستلەکارکێشانەوەی لە کابینەکەی بوریس جۆنسۆنی سەرۆک وەزیران راگەیاند و رەخنەی لە دۆخی پارتی پارێزگارانی دەسەڵاتدار گرت.

رود، رایگەیاندوە، "بەهۆی ئەوەی دۆخی رەخنەگرتن لە پارتی پارێزگاران کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە و (٢١) پەرلەمانتاریش بەهۆی رەخنەکانیان لە پڕۆژەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا(برێکزت) لە ریزەکانی ئەو پارتە دورخراونەتەوە، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە".

دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کاری بەریتانیا لە کاتێکدایە تا ئیستا ژمارەیەک پەرلەمانتار دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بەهۆی هەڵوێستەکانی بوریس جۆنسۆن-ی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە کە هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چۆنیەتی جیابونەوە(برێکزت) لە یەکێتی ئەوروپا.

هاوکات هەفتەی رابردوو، دوای ئەوەی بۆریس جۆنسۆن دەنگی پێویستی بۆ هیچ پلانێکی چونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بەدەست نەهێنا، جۆ جۆنسونی برای کە پەرلەمانتارە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاندووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP