Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرکەوت شەمسەدین: بەشداری کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و پەرلەمانتارانی بەغدا ناکەین

کوردستان

بینراو 67

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەندام پەرلەمانێکی فراکسیۆنی ئایندە رایگەیند، فراکسیۆنی ئایندە بەشداری کۆبونەوەکەی مەسرور بارزانی و پەرلەمانتارانی بەغدا ناکات.

سەرکەوت شەمسەدین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنرانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە رایگەیاند، وەک فراکسیۆنی ئایندە ئامادەنین بەشداری کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق بکەن، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم جێگەی متمانە نیە و ناراستگۆیە، ئامادە نیە پابەند بێت بە یاسای بودجەی فیدراڵی، کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانە بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمپانیاکانیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێ شکستی خۆی لە دانوسانەکانی لەگەڵ بەغداد بشارێتەوە بەم کۆبونەوەیە".

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ یەک شەممە رێککەوتی٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە پارێزگای هەولێر، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئەندامە کوردەکانی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق کۆببنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP