Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ: گفتوگۆکانم لەگەڵ تاڵیبان هەڵوەشاندەوە

جیهان

بینراو 38

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ئەمریکا، له‌توێتیكدا رایگەیاند گفتوگۆکانم لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان هەڵوەشاندەوە.

ئەمڕۆ لە توێتێکدا دۆناڵد تڕە‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرایکرد، بڕیاربووە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی تاڵیبان و سەرۆکی ئەفغانستان بەجیا لە كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤید لە ویلایه‌تی ماریلاند کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.
ترە‌مپ باسی لەوەشکردووە، بەداخەوە بۆ پەیداکردنی ناوبانگێکی ساختە دانیان بە تەقینەوەکەی کابولدا ناوە کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمریکا و برینداربوونی ١١ هاوڵاتی تر و راستەوخۆ کۆبوونەکەم هەڵوەشاندەوە و گفتوگۆکانم راگرت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە کاتی دانوستاندنەکانی ئاشتی نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر راگرتنی شەڕ، بەڵکو ١٢ کەسی بێتاوانیشیان کوشت.

ئەوەش لە کاتێکدایە هه‌فته‌ى رابردوو، له‌كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌ سه‌ربازێكى ئه‌مریكا و ١١ هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌ كوژران و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى گرته‌ ئه‌ستۆى خۆى.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP