Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دیندار زێباری: حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەنگاوی زۆری ناوە

کوردستان

بینراو 39

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بریارە رۆژانی ١٠ و ١١ی ئەم مانگە خولی ٢٢هەمی لیژنەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان (CRPD) لە بارەگای سەرەکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ژنێڤ ببەسترێت، کە تیایدا گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی سەرەتایی عێراق تایبەت بە رێکەوتننامەی مافی کەمئەندامان دەکرێت و شاندێکی هەرێمی کوردستانیش بەشداری تیادا دەکات.

دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بەشداریکردنی هەرێم لە چوارچێوی لیژنەی نوسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامانەی پەیوەستن بە مافی مرۆڤ لە وەزارەتی دادیی حکومەتی فیدراڵە بە مەبەستی خستنەڕوی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستانە  لەو رێککەوتننامانە".

باسی لەوەشکرد، "حکومەتی هەرێم هەوڵ دەدات لە گفتوگۆکانی خولی ٢٢هەمی لیژنەی تایبەت بە مافەکانی کەمئەندامان (CRPD) گشت  ئەو ئەو یاسا و رێنمایی و هەنگاوە کرداریانە بخاتەڕوو کە لە بواری پاراستن و خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کەمئەندامان لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان وتیشی، "حکومەتی هەرێم بۆ پاراستنی مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان هەنگاوی زۆری ناوە کە بەشێکیان لە ئاست خواستی حکومەت نین، ئەوەش بەهۆی ئەو تەحەدیات و  ئاستەنگانەی کە رووبەڕوی هەرێم بوونەوە لە دوای شەڕی داعش و قەیرانی ئابورییەوە و هاتنی زیاتر لە ملیۆن ئاوارە و پەنابەر بۆ هەرێم".

ئاماژەی بەوەش کرد، "حکومەتی هەرێم هەوڵیداوە بەپێی ئیمکانیاتی بەردەست داخوازییەکانیان بۆ فەراهەم بکات، گرنگترین ئەو هەنگاوانەش بریتی بوو لە یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١  یاسای  ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و ئەو رێنماییانە دواتر دەرچون لە بوارەکانی تەندروستی، کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، کار، پیشەیی، رۆشنبیری و وەرزشی".

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە کۆتایشدا رونیکردەوە، "لە هەرێمی کوردستان ٩٥ هەزار و ٩١٦ کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، لەوانە ٥٤ هەزار و ١٤٢ لەرەگەزی نێرن و ٤١ هەزار و ٧٧٤ کەسیان لە رەگەزی مێن، کە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تۆمار کراون".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP