Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

کوردستان

بینراو 257

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری پێشمەرگە لە بارەی دەرماڵە و پلە و پایەوە داوایەک پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات.

 

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە نوسراوێکدا لەبارەی پێدانی دەرماڵەوە رایگەیاندووە، بە ژمارە (١٣٧٦٨) لە بەرواری (٢/٩/٢٠١٩) داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات بە رێنمای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٨ پاڵپشت بە نوسراوی ژمارە ٧٨٢٠ی ساڵی ٢٠١١، رەزامەندی بدەن لەسەرخەرجکردنی دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە.

 

هاوکات روونکراوەتەوە لە ساڵی ٢٠١٥-ەوە لیژنەی تایبەت بەو دەرماڵەیە پێکهێنراوە، بەڵام تا ئێستا دەرماڵەکە بۆ ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرجنەکراوە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە بە پێی پلەو پۆست و بڕوانامە دەگۆڕێت، کە لە ٪١٠٠ دەستپێدەکات بۆ ٪١٥ی پێدانی ئەو دەرماڵەیە بۆ هەر ئەفسەر یان کارمەندێكی ناو وەزارەتەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP