Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی فراکسیۆنە کوردییەکان دەستیپێکرد

کوردستان

بینراو 90

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.

 جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە بەتۆڕی میدیایی بینەری راگەیاندبوو، کۆبوونەوەکە لەبارەی دوو بابەتی سەرەکییە، یەکەم پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ٢٠٢٠، دووەمیش، دوایین پێشهاتەکان لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا و گوێگرتن  لە سەرنجی نوێنەرانی کورد.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە چونکە لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ‌و ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی داڕشتنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٠ی گشتی عێراقن، كە دەبێت لەو پرۆژەیە پشكی هەرێم یەكلابكرێتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکی زۆر گونجاودایە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP