Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هەموو ئەو زانیاریانە رەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی کەرکوک لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا بونیان هەیە دورە لەڕاستیەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دەرگای بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم رێکخراوەمرۆییەکاندا کراوەیە بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لەبونی ئەو زیندانیانەی کەرکوک بکەن کە لە راپۆرتەکاندا باسکراون.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم ئەو راپۆرتانەی رەتکردۆتەوە کە باس لەبونی پێنج هەزار زیندانی دەکات لە زیندانەکانی هەولێر و سلێمانی.

باسی لەوەشکردووە، ئەو لێدوانانەی راکان جبوری کە لەسەر ئەو بابەتە دابووی دورن لەراستیەوە و راکان جبوری سەرجەم رێکارەکانی نایاسایی و پێچەوانەی دەستورە لە راگواستن و دەربەدەرکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی هاوڵاتیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالتی کەرکوک لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردبوو کە ژمارەیەک هاوڵاتی زۆر کەرکوک لە بەندینخانەکانی هەرێمدان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP