Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نێچیرڤان بارزانی: درێخی ناکەین لەپێناو چەسپاندنی پرۆسەی ئاشتی

کوردستان

بینراو 43

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێكی لەسەر داوای هەدەپە بۆ پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی نێچیرڤان بارزانی لە بارەی پڕۆسەی ئاشتی تییدا هاتووە، ئێستا کاتى ئاشتییە و پرسى کورد لە تورکیا دەبێ لە ڕێگەى ئاشتییەوە چارەسەر بکرێت، چونکە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکات و نابێت هیچ دەرفەتێک بۆ ئاشتى لە تورکیا لەدەست بدرێت.

هاوکات هاوسەرۆکی هەدەپە بە نیچیرڤان بارزانی راگەیاند، ئاشتى لە بەرژوەندیى تەواوى گەلانى تورکیادایە و گەلى کورد خوازیارى ئاشتى و چارەسەرى ئاشتیانەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ شەممە شاندێکی باڵای هەدەپە بەسەرۆکایەتی سەزای تەمەللی سەردانی کوردستانیان کردوو لەگەڵ سەرۆکایاتی حکومەتی هەرێم کۆبوونەوە و پاشان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە، هاوکات ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بڕیاریش هەر ئەمڕۆ لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان و حزبی شیوعی کۆببنەوە و هەروەها بڕیارە سبەی سەردانی سلێمانیش بکەن و لەگەڵ چەند لایەنێک کۆببنەوە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP