Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆسرەت رەسول پێشوازی لە كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد

کوردستان

بینراو 51

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت رەسول عەلی، پێشوازیكرد لە ستیفن فەیگن كونسوڵی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری.

‎لە دیدارەكەدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسول ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر ئامادەی بوو گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی كوردستان، پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو دۆخی حزبی و رێكخراوەیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

‎پەیوەست بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان و بڕیاری ئەنجامدانی كۆنگرەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەردوولا گفتوگۆی وردی ئایندەی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كردو جەختیان لە زەڕوڕەتی یەكێتی بۆ كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوەو دووپاتیان كردەوە كە كۆنگرەی یەكێتی بۆ دووبارە رێكخستنەوەی هەیكەلی حزب و پەیڕەوو پڕۆگرامێكی نوێ بۆ داهاتووی حزب و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بێ.

‎كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی، "كۆدەنگی و هاوهەڵوێستییەكی دڵسۆزانە هەیە بۆ رێكخستنەوەی یەكێتی و ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نەوعی، كە یەكێتی بكاتەوە بەچەتری كۆكەرەوەی هەموو تێكۆشەران و دڵسۆزانی".

‎پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و بەغدا بە ئاراستەی چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان گفتوگۆی جدی لەبارەوە كرا، جێگری سكرتێری گشتی دووپاتی كردەوە، "كە یەكێتی لەگەڵ رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی نێوان هەردوولایەو لەم پێناوەشدا بڕیارو ئەجێندای تایبەتی خۆی هەیەو هەوڵی جێبەجێكردنی دەدا".

‎تەوەرێكی تری دیدارەكە پرسی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان بوو، جێگری سكرتێری گشتی و كونسوڵی گشتی ئەمریكا، گفتوگۆی دۆخی كەركووك و سەرجەم ناوچە كوردستانییەكانیان كردو دووپاتیان كردەوە كە دەبێ دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بكرێنەوەو لایەنە كوردییەكان بەیەك هەڵوێستی و یەكگوتاری كاربكەن بۆ ئەم پرسە.

‎هاوكات لەدیدارەكەدا هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو هەنگاوەكانی چاكسازی لەنێو هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی وردی لەبارەوە كراو كۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەكێتی بەڕاشكاوی خستەڕوو.

‎لە كۆتای دیدارەكەشدا دۆخی هەرێمی كوردساتن و پەیوەندییەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان تاوتوێکرا، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێ پەیوەندییەكی تەندروست لەنێوان هێزو لایەنە سیاسییەكان هەبێ و لایەنەكان پێكەوە هەوڵدەن پەرە بە چاكسازی بدرێ و دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵك و خزمەتگوزارییەكان بەرەوپێش ببردرێن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP