Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

تۆپی ئاڵتونی دەدرێت بە کریستیانۆ رۆنالدۆ

وەرزش

بینراو 413

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پێگەی ئاسی ئیسپانی نووسیویەتی، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا کریستیانۆ رۆنالدۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی شایەنی تۆپی ئاڵتونییە بۆ جاری شەشەم لە مێژوویدا.

پێگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ دیاری کردنی باشترینەکانی ئەمساڵ لەلایەن یوفا و دواتر فیفا و دواتریش بالۆن دۆر ناوی رۆناڵدۆ یەکێکە لەو ناوانەی لە ھەرسێ خەڵاتەکە بەدی دەکرێت ئەمەش ئەو یاریزانە نزیک دەکاتەوە لە تۆپی ئاڵتونی بۆ جاری شەشەم، ھەرچەندە لە باشترینی ساڵی ئەوروپا ڤان دایک بووە باشترین و ٢٣ی ئەم مانگەش فیفا خەڵاتی زە بێست دابەش دەکات و ھەریەک لە کریستیانۆ و میسی و ڤان دیک کێبرکێی دەکەن.

ئاس نووسیویەتی، ئەگەر رۆناڵدۆ ئەو خەڵاتەش نەباتەوە ئەوا شایەنی وەرگرتنی تۆپی ئاڵتونی شەشەمە ، چونکە رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ یۆڤانتۆس ئاستێکی بەرزی پیشان داوە و لەگەڵ ھەڵبژاردەی (پورتوگال)یش لە باشترین ئاستیدا دەردەکەوێت بۆیە رۆناڵدۆ شایەنی ئەوەیە ئەمساڵ تۆپی شەشەم بباتەوە و ببێتە باشترینی ساڵ.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP