Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیژنەکانی قائیمقامییەت نۆ نوسینگەیان لە عەلوەی سلێمانی داخست

کوردستان

بینراو 70

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قائیمقاییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت ژمارەیەك نوسینگەی لە عەلوەی سلێمانی رووبەڕوی داخستن و رێكاری یاسایی دەكاتەوە و قائیمقامیش دەڵێت، هەر جوتیارێك عمولەی لێوەر گیرا لیژنەهاوبەشەكان ئاگادار بكاتەوە.

قائیمقامییەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩لەلایەن لیژنەی عەلوەی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت بەهاوكاری چاودێری بازرگانی و هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی، بەهۆی سەرپێچیكردن و وەرگرتنی عمولە لە جوتیاران (٩) نوسینگە( قاطع)ی لەعەلوەی شاری سلێمانی داخست.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر و چەند جارێك ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ خاوەن نوسینگەكانی عەلوەی سلێمانی رایگەیاندووە،  بەمەبەستی پشتگیری كردن لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جوتیاران وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە نابێت نوسینگەكان عمولە لە جوتیار وەربگرن بەڵكو تەنها لە كڕیار وەردەگیرێت، بۆیە هەر شوێنێك عمولە لە جوتیار وەربگرێت رووبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە هەروەها ئاگاداری دراوە بە جوتیاران لەكاتی وەرگرتنی عمولە لیژنە هاوبەشەكان ئاگادار بكەنەوە.

ئەو نوسینگانەی رووبەڕوی داخستن بونەوە هەریەكەلە ژمارە (١٧٩،١٧٧،١٧٥،١٧٢،١٧٠،٦٢،٣٩،٣٥،٣٤)ن و خاوەنەكانیان روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP