Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە جەستەی مرۆڤەوە رایگەیاند

کوردستان

بینراو 90

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا چوار کەسەکەی دیکەی ئەو باندەی کە کرێن و فرۆشتن بە جەستەی مرۆڤەوە دەکرد راگەیاند و چەندین تۆمەتباری دیکەشی خستەڕوو.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەکۆنگرەیەکی‌ رۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی‌ باندێکی‌ بازرگانییکردن بەجەستەی‌ مرۆڤ‌ کە لەپێشتردا سێ کەس لەو باندە دەستگیرکرابوون و لە ئیستادا چوار تۆمەتباری دیکە کە سەرۆکی بەندەکەشی لەگەڵدایە رایگەیاند دەستگیرکراون.

باسی لەوەشکرد، بانده‌كه‌ ترسناكن، له‌كاتی‌ كڕین‌ و فرۆشتنی‌ گورچیله‌دا به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ ساخته‌یان دروستكردووه‌، هه‌روه‌ها گورچیله‌یه‌كیان به‌ ١٠ ملیۆن دینار کڕیوەو بە ٧٠ ملیۆن دینار فرۆشتویانەتەوە، لە ئیستاشدا ئەو باندە حەوت کەسیە بەپێی بڕیاری دادوەر و بەپێ ماددەی شەش له‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ بازرگانیكردن به‌ئه‌ندامانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤه‌وه‌ به‌ندن.

بە کۆی گشتی تەنیا مانگی ٨ی ئەمساڵ سه‌رجه‌م به‌ش‌ و بنكه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ و ده‌ربه‌ندیخان‌ و دوكانه‌وه‌، ٩١٤ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون‌ و دراونه‌ته‌ دادگا به‌بریاری‌ به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی٣١/٤٠٦‌ ،٤٠٥/٣١، ٢ی‌ موبایل، ٢١ی‌ یاسای‌ چه‌ك‌و چه‌ندین مادده‌ی‌ یاسایی دیكه‌ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ بەندکراون.

تۆمەتبارەکانیش ئەم جۆرانە بوون:

باندێكی سێ كه‌سیی‌ به‌تاوانی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشتگیریی بانكیی ساخته‌ ده‌ستگیركراون.

نۆ تۆمه‌تبار له‌شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركراون به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردن بە بێ هۆکار،ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كه‌كانیاندا.

ده‌ستبه‌سه‌ر ١٢ ئوتومبیلدا گیراوه‌ كه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر بووه‌ به‌هۆی‌ پێشێلكردنی‌ رێنماییه‌كانی‌ هاتوچۆ.

١٦ ده‌مانچه‌ و شەش كڵاشینكۆف‌و دوو تاپڕی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستیانبه‌سه‌ردا گیراوه‌و خاوه‌نه‌كانیان دراونه‌ته‌ دادگا.

هه‌روه‌ها ٣٠ له‌زگه‌ی‌ جامره‌شی‌ ئوتومبیل لێكراوه‌ته‌وه‌و ٩٠ په‌رده‌ی‌ جامی‌ ئوتومبیل ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه.

به‌هۆی‌ زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵكی‌ گشتی‌، ١٠ كه‌س ده‌ستگیركراون‌و دراونه‌ته‌ دادگا.

 تۆمه‌تبارێك كه‌ پێنج فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤٥٦و ٢١ی‌ چه‌ك كه‌ تایبه‌ته‌ به‌هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه‌و دراوه‌ته‌ دادگاو به‌بریاری‌ دادوه‌ر به‌نده.‌

دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون‌و دراونه‌ته‌ دادگا كه‌ له‌ژێر فشارو هه‌ڕه‌شه‌ی‌ چه‌كدا داوای‌ سه‌رانه‌یان كردووه‌ له‌پێشانگایه‌كی‌ كرین‌و فرۆشتنی‌ ئوتومبێل.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP