Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرەیەکی نوێی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی پێکدەهێنرێت

عێراق

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرەیەکی بەهێزی ئۆپۆزیسیۆن لە عێراق دروست دەکرێت، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بەرەکە لە نێوان رەوتی حیکمە و هاوپەیمانێتی بە ژێربەژێری لە قۆناغی درووستکردن دایە.

لە هەواڵێکی تۆڕی هەواڵیی عێراقیدا هاتووە، بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆنی بەهێز بەرێوەیە کە لە رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم و هاوپەیمانێتی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشوو و بەپێی زانیارییەکان هەردوو لایەن گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو لە پێکهێنانی بەرەکە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ''ناکۆکییە سەرەتاییەکان لەنێوانیاندا ماوەتەوە و ئەویش پەیوەستە بە شێوەی ئیدارەکردنی ئۆپۆزیسیۆنەکە، لەلایەکی دیکەوە پەیوەندییەکی زۆر هەیە لەنێوان هێزە عەرەبییە سونییەکان کە بەشداری حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی نین و وەڵامی پۆزەتیفیان لە لایەنەکان وەرگرتووە".

هەروەها هەردوو لایەنەکە دەیەوێت سەرجەم لایەنەکانی دەرەوەی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەشداری پێبکەن لە بەرەکە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP