Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌ترسیيه‌كی گه‌وره‌ی سێڵفیگرتن ئاشكرا ده‌كرێت

تەندروستی

بینراو 173

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاره‌زایانی ته‌ندروستی لە زانكۆی شیرازی ئێرانی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیاندا رایانگەیاند، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ مۆبایلی زیره‌كی كامێرای LEDی به‌كارده‌هێنن مه‌ترسی دروستبوونی چرچ و لۆچی له‌سه‌ر ده‌موچاویان هه‌یه‌.

ده‌یلی میرۆر راپۆرتێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تیایدا د.نه‌جمه‌ ئه‌رجمه‌ندی له‌ زانكۆی شیراز رایگه‌یاندووه‌، "به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی شیراز ئه‌نجامیداوه‌ ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی كامێرای LED ی به‌كارده‌هێنن، مه‌ترسی دروستبوونی چرچ و لۆچی و پیربوونی ده‌موچاویان له‌سه‌ر ئه‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌ريیه‌كی كه‌ تیشكی وه‌نه‌وشه‌یی له‌سه‌ریان دروستی ئه‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌، ئه‌وانه‌ی موبایلی زیره‌كی جۆری كامێرا Xenon  به‌كارده‌هێنن مه‌ترسيیه‌كه‌یان له‌سه‌ر دروست نابێت.

هه‌ر به‌پێی ئه‌ولێكۆڵینه‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌، "زۆرینه‌ی هاووڵاتیان حه‌زیان له‌ موبایلی جۆری كامێرای LED ییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی دیقه‌ی له‌كاتی سێڵفیگرتندا جوانتره‌".

بۆیه‌ ئه‌و دكتۆره‌ پێشنیاری كردووه،‌ له‌كاتی سێڵفی گرتندا فلاشی كامێراكه‌ بكوژێننه‌وه‌، چونكه‌ له‌كاتی فلاشدا تیشكی شین و وه‌نه‌وشه‌یی دروستده‌بێت، كه‌ به‌وه‌ش ئۆكسجینی خوێنه‌ره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌و چرچ و لۆچی دروستده‌بێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP