Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری سوریا ئیدانەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمریکا و تورکیا دەکات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 73

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی سوریا ئیدانەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیای دەکات و بەپێشێلکردنی سەروەری خاکی وڵاتەکەی لەقەڵەمیدەدات.

بە پێی هەواڵێکی  ئەلعەرەبییە، دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لەسنورەکانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی  سوریا راگەیەنراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەی کرد و بەپێشێلکاری ئاشکرای سەروەری خاکی وڵاتەکەی وەسفکرد.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی  دەرەوەی سوریا ئەوەش هاتووە، جگەلە پێشیلکردنی سەروەری خاکەی وڵاتەکەی، هاوکات ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەی نێوان ئەمریکا و تورکیا مەترسی بۆ یەکگرتویی خاکی وڵاتەکەی دروستدەکات.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند، "له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كانی دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات باکووری سووریا، یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و ئه‌مریكا بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ داڕێژرابوو ئەنجامدرا".

ئەوەش لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەمەبەستی بەشداریکردن لەئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی سوپای ئەمریکا، تانک و زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا لەناوچەی باکوری سوریاوە لەنزیک ناوچەی تەل ئەبیەز پرۆسەی گەڕان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان دەستپێکرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP