Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کامێرامانێکی کوردستان تی ڤی بەهۆ کێشەی کۆمەڵەیەتییەوە کوژرا

کوردستان

بینراو 307

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی بادێی سەربە پارێزگای دهۆک کامێرامانێکی کوردستان تی ڤی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

کەناڵی کوردستان تیڤی بڵاویکردەوە، چیایی موسلیح، وێنه‌گری كوردستان تیڤی كه‌ ماوه‌ی 15 ساڵه‌ وه‌ك كامیرامان و وێنه‌گر له‌ سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی كارده‌كات، به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌ كاتی چوونی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی له‌ نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی له‌ دهۆك، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله‌ و كوژرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رۆژنامەنوسە لەکاتی رۆشتنیدا بۆ سەرکارەکەی بۆ نوسینگەی دهۆکی کەناڵی کوردستان تیڤی دەستڕێژی گولەی لێکراوە و هاوکات بکوژەکەی هەڵهاتوە.

باسی لەوەشکردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە بووە کە بەرلەساڵێک روویداوە، ولەئێستادا پۆلیس لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە دەکات.

چیایی موسلیح ,له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٨٢ە و خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ منداڵه‌ ولە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە وه‌ك وێنه‌گری كوردستان تیڤی کاردەکات.‌

بەو هۆیەشەوە سەنتەری میترۆ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێدا سەرەخۆشی لە هەریەکە بەڕێوەبەری كوردستان TV و كەسوكار و هاوڕێی میدیاكار (چیایی موسلیح) کرد، سەنتەری میترۆ ئەوەشی وتووە، بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی وێنەگری كوردستان TV مان پێگەیشت، كە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە، بە ناوی سەنتەری میترۆ سەرخۆشیتان لێدەكەین، هیوادارین دوا كۆستی خانەوادەو دوا خەمی هاوڕێ و هاوكارانی بێت، 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP