Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شێوازی خەرجكردنی سێ مووچەی نەدراوی ئەمساڵ ئاشكرا دەكرێت

عێراق

بینراو 1939

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی كورد شێوازی خەرج كردنی سێ مووچەی نەدراوی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرا دەكات و دەلێت، "هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزەی لەسەریەتی گەڕاندیەوە بۆ هەرێم ئەوا ئەو سێ مووچەیەی فەرمانبەران خەرج دەكرێت".

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ئاماژەی بەوەكرد، "كە لە ساڵانی رابردوودا حكومەتی عیراق و بودجە و مووچەی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە و بەهۆیەوە كوردستان تووشی قەیران بوو و دابەشكردنی مووچە لەهەرێم لە ٣٠ ڕۆژەوە بۆ ٤٠ ڕۆژ دواكەوت".

راشیگەیاند، بەهۆی نەناردنی بودجەوە سێ مووچەی فەرمانبەران دواكەوتووە و ئەوەش قەرزێكە لە ئەستۆی حكومەتی عیراقە.

وتیشی، "بڕیارە شاندی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكومەتی عیراق كۆببێتەوە و دوای گفتوگۆكان لەسەر بودجە و مووچە بەدڵنیاییەوە باس لەو قەرزەش دەكرێت".

ئاشكراشیكرد، "هەر كاتێك حكومەتی عیراق ئەو قەرزانەی پێشتری گەڕاندەوە بۆ هەرێم  بەدڵنیاییەوە ئەو سێ مووچە نەدراوەی فەرمانبەرانیش خەرج دەكرێت ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP