Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێنج ئه‌ندامی یه‌كێتی پله‌ی سه‌ركردایه‌تییان پێبه‌خشرا

کوردستان

بینراو 872

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌ بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێنج ئه‌ندام پله‌ی سه‌ركردایه‌تیان له‌ناو یه‌كێتیدا پێ به‌خشرا.

لای خۆیه‌وه‌ پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نی یه‌كێتی له‌ به‌غداد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ی پله‌ی سه‌ركردایه‌تییان پێبه‌خشرا به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، له‌ ئێستادا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سكرتێری گشتی هه‌یه‌ و به‌ بڕیاری ئه‌و پێنج ئه‌ندام بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی بوونه‌ته‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بریتین له‌:  بورهان سه‌عید سۆفی،  پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ،عوسمان بانیمارانی، مه‌حمود محه‌مه‌د ره‌شید، چه‌تۆ ساڵح سه‌عید

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP