Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی سلێمانی عومه‌ر چاوشین به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌

هەمەرەنگ

بینراو 345

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و ئەکتەران ئامادەکاری دەکەن بچن بۆ سەردانیکردنی هونەرمەند عومەر چاوشین لە خانەی بەساڵاچوان.

دوای ئەوەی ئەکتەری بواری کۆمیدیا ئەحمەد جۆڵا لە گرتە ڤیدۆییەکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سەردانی ئەکتەری دیاری کورد عومەرچاوشین بکرێت لە خانەی بەساڵاچوان لەشاری هەولێر،  ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان بەدەم داواکەی هاتوون و وادەی دیاریکردنی رێژی سەردانیکردنەکە دادەنێن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا ئەحمەد جۆڵا رۆڵ و کاریگەری عومەر چاوشینی بە گرنگ باس کرد و بەتایبەت لەو کاتانەدا کە هیچ ژنێک نەیتوانیەوە بێتە ئەکتەر لەبەر ترسی خێزان و کۆمەڵگا، ئەو رۆڵی ژنی بینیوە و تا ناو دراماکان و فیلمەکان بێ ژن بوونی پێوە دیار نەبێت.

 

باسی لەوەشکردووە، نابێت هونەرمەدنێکی ئاوها  گرنگ لەبیر بکریت و دەبێت بە هەموومان بچێن بۆ سەردانیکردنی ئەو ئێستا تەنیایە و لە خانەی بەساڵاچوان دەمێنێتەوە، وەک وەفایەک کە لە هونەری کوردی ساڵانێكی زۆر کاری کردووە.

دوای بانگەشەکەش ژمارەیکی زۆر لە هونەرمەندان و ئەکتەرانی گەنج و دێرین لە هونەری کوردیدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیان پشتگیریان بۆ سەردانیکردنەکە دەربڕی و باسیان لەوە کردووە، ئەوانیش بەشداری دەکەن و دێن بۆ خانەی بەساڵاچوان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP