Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌شێك له‌ كادرانی یه‌كێتی دژی دانانی پێنج ئه‌ندامن وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی

کوردستان

بینراو 538

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی پێنج كادری یه‌كێتی له‌لایه‌ن جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتییه‌وه‌ وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دیاریكران، به‌شێك له‌ كادرانی ئه‌و حزبه‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و به‌ لادان به‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه‌یانی ده‌زانن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، به‌شێك له‌ كادر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی دژی ئه‌و بڕیاره‌ی جێگری سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یانن و به‌ ده‌رچوون له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی ده‌زانن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ ناڕازیانه‌ی یه‌كێتی پێییان وایه‌، نزیكه‌ی سێ مانگی ماوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و پێویست نه‌بوو له‌م كاته‌دا پێنج ئه‌ندامی دیكه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی زیادبكرێت.

هاوكات ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌ له‌، بورهان سه‌عید سۆفی،  پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ،عوسمان بانیمارانی، مه‌حمود محه‌مه‌د ره‌شید، چه‌تۆ ساڵح سه‌عید وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاریدا رۆژی حه‌وتی كانوونی دووه‌می وه‌ك رۆژی كۆنگره‌ دیاریكرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP