Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بێگه‌رد تاڵه‌بانی: بڕی ٤٣٠ ملیۆن دینار بۆ کوتانی ئاژەڵان ته‌رخانكراوه

کوردستان

بینراو 58

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ ژماره‌یك له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ ئاژه‌ڵییه‌كان كۆبووه‌وه‌و رایگەیاند، بڕی ٤٣٠ ملیۆن دینار بۆ کوتانی ئاژەڵان ته‌رخانكراوه.

هه‌روه‌ها وتیشی، "وه‌ك وه‌زاره‌تمان هه‌موو پێشگیریه‌ك ده‌كه‌ین له‌زیاتر رێگری كردن له‌ په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌ناو ئاژه‌ڵاندا".

له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئاژه‌ڵانیش وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەکرد، "بڕی ٤٣٠ ملیۆن دینار بۆ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ته‌رخانكراوه‌و ساڵانه‌ به‌ پێنج قۆناغ هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئاژه‌ڵان له‌دژی نه‌خۆشییه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له‌ پلانی وه‌زاره‌تماندا هه‌یه‌ گرنگی زیاتر به‌ سامانی ئاژه‌ڵ بدات و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریمان لێی بڕوانێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP