Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە دهۆک گەنجێک بە کوژراوی دۆزرایەوە

کوردستان

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

له‌سنوری پارێزگای دهۆك، ته‌رمی كه‌سێك به‌كوژراوی له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه.‌

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی پاریزگای دهۆک لە راگەیاندراوێکدا روونیکردەوە، ئەمڕۆ له‌سه‌ر رێگای گوندی بێسرێ - شاره‌دێی زاویته‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌ كه‌ به‌ فیشه‌ك  كوژرابوو.

وتیشی، تائێستا هۆكاری كوشتنی ئه‌و كه‌سه‌ دیار نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌و به‌مه‌به‌ستی پشكنین ته‌رمه‌كه‌ ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له‌ دهۆك كراوه.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP