Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نەوەی نوێ: پێوەرەکانی ئاو هەوا دەخوێنێتەوە

کوردستان

بینراو 87

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ره‌خنه‌ له‌ پێوه‌ره‌كانی ئاو ده‌گرێت.

كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌هەژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حکومەت لە رێگای کۆمپانیایەکەوە بەشێوەیەکی قۆرخکاری بۆ هەر پێوەرێکی ئاو ٤٠ هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرێت، لەکاتێکدا کۆمپانیادی دیکە هەیە کە ئامادەیە هەمان پێوەر بە هەمان جۆر و کوالیتی تەنها بە ١٣ هەزار دینار دابین بکات، کە حکومەت لە هەر پێوەرێکی ئاودا نزیکەی ٢٧ هەزار دینار زیاتر لە هاوڵاتیان وەردەگرێت کە ئەمەش "دزیەکی ئاشکرایە".

هاوکات روونیشیکردووه‌تەوە، ئەمە جگە لەوەی کە ئەم پێوەرانە لە رووی کوالێتیەوە لاوازن و هەوا دەخوێننەوە، ئەگەر تەنها پێنج خوله‌ك هەوا بە پێوەرەکەدا بڕوات ئەوا بەقەد ٢٠ خوله‌ك ئاو دەخوێنێتەوە، واتە لەهەرجارێکدا کە ئاو دەدرێت بە هاوڵاتیان نزیکەی  ٣٠ خوله‌ك هەوا بە پێوەرەکەدا دەروات و پێوەرەکە هێندەی دوو کاتژمێر ئاو دەخوێنێتەوە و حکومەت پارەی ئەو هەوایەش لە هاوڵاتیان وەردەگرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ جه‌ختیکردووه‌تەوە،‌ ئەو بابەتە دەبرێتە پەرلەمانی كوردستان و پێویستە بەزووترین کات وەزارەتی پەیوەندیدار بێتە سەرخەت و ئەم گەندەڵیە ئاشکرایە رابگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP