Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری له‌باره‌ی سه‌ربازی ناچاری ئاشكرا ده‌كرێت

عێراق

بینراو 1126

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -



سەعران ئەعاجیبی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئەگەر یاسای سەربازی ناچاری جێبەجێ بكرێت ئەوا ئەنجامی ئیجابی بۆ گەنجان دەبێت.

ئەعاجیبی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكرد، "جێبەجێكردنی یاسای سەربازی ناچاری لەئێستادا دوورە تەنانەت ئەگەر یاساكەش تێپەڕێنرێت، چونكە حكومەت ئامادەیی تێدایە نییە بۆ جێبەجێكردنی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "جێبەجێكردنی پرۆژەكە تێچوویەكی زۆر گەورەی دەوێت و پێویستی بە چەندین ساڵ هەیە، تائێستا ئەو تێبینیانەی لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە هەیە رون نەكراونەتەوە، هەروەها چاوەڕێی تێبینیەكانی حكومەتین بۆئەوەی یاساكە بگەڕێتەوە پەرلەمان و تێپەڕێنرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەروو، "پرۆژەكە لە حكومەتەوە هاتووەو بەو شێوەیەی خزمەتی گەل بكات گۆڕانكاری تێدا دەكرێت، یاساكە پێویستی بەتێچوی زۆرە بۆ موچە و لە ئەگەری جێبەجێكردنی ئەو سەربازانەی پەیوەندی دەكەن موچەیان ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت، سەرەڕای ئەوەش پێویستی بە ژێرخان و ناوەندی راهێنان و چەندین پێداویستی تر هەیە ئەوەش سەرەڕای چەك، بۆیە پێویستی بەداهاتێكی زۆرەو بارودۆخی گشتیش رێگە بەوە نادات".

ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری رونیشیكردووەتەوە، "ئەگەر بارودۆخی دارایی دەوڵەت سەقامگیر بوو ئەتوانرێت ئەو یاسایە كە ئەنجامی ئیجابی بۆ گەنجان هەیە لەكەمكردنەوەی بێكاری و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر جێەبەجێ بكرێت، سەرەڕای ئەوەش تێكەڵی لەنێوان رۆڵەكانی پارێزگاكان دروست دەكات بەوەش پەیوەندیە نیشتمانیەكان و یەكڕیزی بەهێزتر دەبن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP