Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

زێدان گرێبەستکردنی لەگەڵ مباپی لەبیر نەکردووە

وەرزش

بینراو 98

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید تا ئێستا گرێبەستکردنی لەگەڵ مباپی لەبیر نەکردووە، ئیدارەی ریاڵ مەدریدیش بڕیاریداوە وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ مباپی ئیمزابکات.

یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەم وەرزەدا پێنج گرێبەستی نوێی ئەنجامداوە بەڵام هێشتا تێنوێتی زیدانی راهێنەر نەشکاوە، ئەو راهێنەرە داوای لە دەستەی ئیدارەی یانەکە کردووە کە لە وەرزی نوێدا گرێبەست لەگەڵ مباپی ئیمزا بکەن.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید داواى لە پیرێزی سەرۆک کردووە لە کاتی کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لە وەرزی نوێدا مباپی بۆ بکڕێت.

رۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی باسی لەوە کردوە، کە یانەى ریاڵ مەدرید لە ساڵی ٢٠٢٠ ئامانجی یەکەمی کڕینی مباپی دەبێت.

گرێبەستی مباپی ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و یانەى ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت پێشتر پەلکێشی ریزەکانی بکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP