Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شەپۆلی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ یۆنان زیادیکردووە

جیهان

بینراو 174

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شەپۆلی کۆچبەران لە تورکیاوە بۆ دورگەکانى یۆنان و دواتر بۆ وڵاتانی ئەوروپی بەردەوامە، لە چەند هەفتەى رابردوودا ئامارەکە بەشێوەیەک بەرچاوە بەرزبووەتەوە کە ئەوەش پرسیار لە جێبەجێکردنی رێککەوتنى ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا و یەکێتى ئەوروپا دروست دەکات.

بەپێی ئاماری پۆلیسی یۆنان، لە بەرەبەیانى رۆژی هەینی تاوەکو ئێوارەى دوێنێ (حه‌وتی ئەیلولی ٢٠١٩) ٤٢٤کۆچبەر لە تورکیاوە گەیشتوونەتە دورگەکانی یۆنان.

هاوکات بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەرانی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە مانگی ئابدا هەشت هەزار و ١٠٣ کۆچبەر لە تورکیاوە گەیشتوونەتە دورگەى ئیجە لە یۆنان.

تائێستا زیاتر لە ٢٤ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە دورگەکە و دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە وڵاتانى دیکەى ئەوروپا.

هەفتەى ڕابردوو، حکومەتی یۆنان هەزاران کۆچبەری لە دورگەکانەوە گواستەوە بۆ خاکی سەرەکی یۆنان تاوەکو ئەو کەسانەى داواکاری مافی پەنابەرێتییان ڕەتدەکرێتەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.

مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٦، یەکێتى ئەوروپا و تورکیا رێککەوتنی کۆچبەرانیان واژۆ کرد و رێککەوتن لەسەر گەڕاندنەوەى ئەو کۆچبەرانە بۆ تورکیا کە خۆیان دەگەیەننە دورگەکانی یۆنان و لە یۆنان مافی پەنابەری وەرناگرن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP