Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كونسوڵی ئەمریكا سەردانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی کرد

کوردستان

بینراو 132

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ )سەركونسوڵی ئەمریكا (ستیفن ڤەیگن ویاوەرەكانی، سەردانی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كرد



لە دانیشتنەكەدا، سەركونسوڵ، چەندین بابەتی هەنوكەیی و هەستیاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عیراق و كوردستان و یەكێتی، تاوتوێ‌ كرا.


 لەسەر ئەو بابەتانە، سەركونسوڵ، چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدادو هەولێری بە گرنگ زانی. هەروا سەركەوتنی حكومەتی هەرێمی لامەبەست بوو. بۆچونی خۆیشی لەسەر یەكێتی خستەڕوو. لە فۆڕمی پرسیاریشدا كێشەی قوڵی ئەمریكا و ئێرانی هێنایە ئاراو گوتیشی: بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە، سیاسەتی ئەمریكا، دوركەوتنەوەیە لە جەنگ و چارەسەری سەرجەم كێشەكانیشە.
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، لەوەڵامی پرسیارەكاندا، بۆ وەفدی ئەمریكای رونكردەوە كە:
لەو باوەڕەدام، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەدەرس وەرگرتن لە كێشەو تەنگوچەڵەمەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، بەرنامەی گونجاوی بۆ چارەسەری هەمەلایەنە دەبێ‌. هەرێم و بەغدادیش، لەم دۆخەی ناوچەكە و عیراقدا، پێویستی چارەنوسسازیان بەیەكەوە هەیە



مەلا بەختیار وتیشی: چۆن سەرۆك مام جەلال سەمامی ئەمانی عیراق بوو، ئاواش بەڕێز (عادل عەبدولمەهدی) سەمامی ئامانجی پەیوەندیەكانی بەغداد و هەولێرە. هەتا ئێستاش، سەرەڕای فشاری هەندێك وەزیرو پارلەمانتار، رێگەی نەداوە، كێشەی هەردوولا بگاتە بنبەست.
سەبارەت بەهێزە كوردستانیەكان، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی وتی: تاقە رێگای دروست، پەیوەندیی گونجاوی لایەنە سیاسیەكانەو سەرخستنی بەرنامەی هەموولایەكە، لە پارلەمان و حكومەتی هەرێم


سەبارەت بە پەیوەندیی ئەمریكاو ئێران، مەلا بەختیار وتی جەنگ مەترسیدارەو تائێستا ئەمریكا و ئێران بە پشوودرێژیی هەردوولایان، كێشەو روداوی بچوكیان دژی یەكتر قەبە نەكردوە


لە درێژەی ئەم كێشە قوڵەی هەردوو دەوڵەت و بگرە ناوچەكەشدا، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی وتی: تاقە رێگا، دیالۆگ و ئاشتەواییە، ئێران، وڵاتێكی بە پشووەو بەهێزیشە، گەمارۆی ئابوری، تا ئێستا، تەنها لە زیانی گەلانی ئێراندا بووە، بۆیە هەقوایە، بواری زیاتر بدرێ‌ بە دیالۆگ و چارەسەر. بەقۆناغ گەمارۆ لەسەر ئێران لاببرێ‌ و لەناوەڕاستی كێشەكاندا چارەسەری گونجاو بدۆزرێتەوە. وتیشی: چارەنوسی ئێران تەنها بە دەستی گەلانی ئێرانە. ئێرانیش لە سیاسەتدا، پشووی فەرش چنینیان هەیە. ئومێدەوارین، ناوچەكەو عیراق و كوردستانیش، لەم كێشانە بەدەر بن. سەبارەت بە كۆنگرەش، مەلا بەختیار وتی:
كۆنگرە، بۆتە ویستگەی چارەنوسساز، تەنها كۆنگرەش دەتوانێ‌ یەكێتی، لە قۆناغی كێشەو بەرپرسیارێتی هەندێك دیاردەی نالەبار، بگوازێتەوە بۆ قۆناغی ژیاندنەوەی حیزبایەتی و، كاریگەری لە ناو حكومەت و پارلەمان و، گێڕانەوەی متمانەی لەدەست دراوی رای گشتی و ئۆرگانەكانی یەكێتی    


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP