Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاوڵاتییه‌ك له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ٦١ كیلۆ له‌ كێشی خۆی داده‌به‌زێنێت

تەندروستی

بینراو 13259

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

زانا جه‌لال خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخانه‌ و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا ٦١ كیلۆ له‌ كێشی خۆی كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ناوبراو نهێنی دابه‌زاندنی كێشی بۆ تۆڕی میدیایی بینه‌ر ئاشكراده‌كات.

زانا جه‌لال چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكراده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن.

ناوبراو کێشی لە (۱۳٠ ) کیلۆوە دایبەزاند بۆ (٦۹) کیلۆگرام

زانا وەک خۆی دەڵێت کلیلی سەرکەوتنەکەی رێکردنەوەی ژەمە خۆراکییەکانی بووە

بۆ رزگاربوون لە قەڵەوی تەنها خۆت بەدووربگرە لە

سوێری،شیرینی،چەوری،نانی سپی،برنج.

لەدوای ئەوە گرنگ ترین شت نان خواردن و خەوتنت با بەبەرنامەبێت

نانی بەیانی کاتژمێر ٧:٠٠

نانی نیوەڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠

نانی ئێواران کاتژمێر ٥:٠٠

لەدوای ژەمی ئێوارە جگە لە ئاو هیچ خواردنێک رێگاپێدراو نییە بۆ خواردن

نوستن خاڵێکی گرنگی ترە

لە کاتژمێر (۱۲) بەدوا هەوڵبدە نوستبێتی

رێجیمکردن بەم شێوەیە تەندروستە و هیچ زیانێکی لاوەکی نابێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP