Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری كشتوكاڵ: ئاو کارتێکی بەهێزی هاوکێشە سیاسییەکانە

کوردستان

بینراو 40

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌گه‌ڵ لەگەڵ بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەكانی ئاو و بەرێوەبەرەكانی ئاوی ژێر زەویی و ئاودێری پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەرین کۆبووەوە.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگەریاند، "ئاو هەمیشە کارت و چەکێکی بەهێزە لە هەموو هاوکێشە سیاسییە نودەوڵەتییەکاندا، هەرێمی کوردستانیش خواپێداوێکی گەورەیە لە زۆری سەرچاوەی ئاوی سەرزەوی و ئاوی ژێر زەویشدا، پاراستنی ئەو سامانە نەتەوەیی و ژیانییە ئەرکێکی گشتییە بە تایبەتیش لەسەر شانی وەزیر و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. لەو پێناوەشدا هەموو هەنگاوێك دەگیرینەبەر بۆ پاراستنی سامانی ئاوی وڵاتەکەمان،  کە دروستکردنی هەرچی زیاتری بەنداو و دەریاچەی نوێ و گۆماو ستێلک (پۆند) لە دیارترین و سەرەکیترین هەنگاو و ئەرکەکانمان دەبێت".

بێگه‌رد تاڵه‌بانی باسی لەوەشکردووە، "پێکەوە لە بارەی دۆخی سەرچاوەکانی ئاو و چۆنیەتی پاراستن و پەرپێدانی ئەو سامانە گفتۆی بەسوودمان کرد و چەند میکانیزمێکمان بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان کرد".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP